حوزه‌یران 29, 2020 16:45 Asia/Tehran
  • موسەوی : ئێران لە بارەی توانایی بەرگریی خۆی موجامەلە لە گەڵ کەس ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشنیاری ترۆییکای ئوروپایی لەمەڕ درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران تا ساڵی 2023 گوتی : کۆمای ئیسلامیی ئێران لە بارەی توانایی بەرگریی خۆی موجامەلە لە گەڵ کەس ناکات.

سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە  لە نێو پەیامنێراندا بە پێداگری لەسە ئەوەی کە ئوروپیەکان کارێکی بێ سوود دەکەن و بە لاڕێدا دەڕۆن گوتی : درێژەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران بەپێچەوانەی بڕگەکانی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە و ھەندێ دەرەنجامی ھەیە کە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا دەبێ وڵامدەری بن .

 موسەوی جەختی کردەوە : تەعامولی ئوروپا و ئەمریکا پێوەندی بە خۆێانەوە ھەیە بەڵام کوماری ئیسلامیی ئێران لە مافی خۆی خۆش نابێت تا تەعامولی ئوروپا و ئەمریکا کە جۆرێک ئاغا و گزیریە ، بمێنێ . 

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا لە بارەی کاردانەوەی تاران بە درێژکرانەوەی ئەگەریی بایکۆتە چەکەمەنیەکان گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەنگاوی تایبەتی پلانڕێژیی کردووە کە بە پێی بارودۆخ بڕیاری بۆ ئەدات بەڵام تاران لەسەر ئەو باوەڕەیە ، دەبێ ئەوەندە ژیریی و ئاوەزمەندیی ھەبێت کار نەگاتە ئەو قۆناغە . 

موسەوی لە بارەی ئامادەبوون و چالاکیی ئازادانەی تاقمە تیرۆریستیەکان لە ئوروروپاش گوتی : لە کاتێکدا کە ھەندێ لە تاقمانە لە لیستی گروپە تیرۆریستیەکانی ئوروپادابوون بەڵام لە پڕ لەم لیستە ھاتنە دەر و بوونەتە گروپی ئاسایی . 

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : تاران بە جاران لە بارەی داڵدەدانی تیرۆریستە ناسراوەکان وشداری بە ئوروپیەکان داوە . 

موسەوی ھەروەھا لە بارەی راگەیاندنی خودموختاریی ویلایەتی کێنتاکی ئەمریکا و ھەڵوێستی ئێران لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گوتی : پرسە نێوخۆییەکانی ئەمریکا بۆ ئێران گرنگایەتیان نیە بەڵام لە باری مرڕۆییەوە ، گۆڕانکاریەکانی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران گرنگن . 

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشێلکرانی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا گوتی : وڵاتێک کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکات و ھەر ساڵ راپۆرتی مافی مرۆڤ لە بارەی وڵاتانی دیکەەوە ئەدات ، بە ئاشکرا مافی مرۆڤ و مافی رەشپێستان لە وڵاتی خۆیدا ژێر پێدەخات .