ته‌مووز 01, 2020 14:10 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی ئێران خوازیاری ڕاگیرانی دەستبەجێی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەو پاوانخوازانەی ڕژێمی زایونی بوو

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە نامەیەک دا ڕوو لە سەرۆکان، سکرتێرە گشتییەکانی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و سەرۆک پەرلەمانەکانی جیھان خوازیاری ڕاگیرانی دەستبەجێی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەو پاوانخوازانەی ڕژێمی زایونی بوو.

«موحەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەروبەندی سیھەمی ژوئەن ڕۆژی نێونەتەوەیی ڕێزنان لە «پەرلەمانتاریسم» لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی جیھان، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، «گابرییەللا کوئواس بارۆن» سەرۆکی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی جیھان، «موحەممەد قورەیشی نیاس» سکرتێری گشتیی یەکێتیی مەجلیسەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، «موحەممەد ڕەزا مەجیدی» سکرتێری گشتیی کۆگەی مەجلیسەکانی ئاسیا و «یوسف ئەلعەسیمین» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە سەر ھەڵوێستەکانی لێبڕاوانەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی ڕاگیرانی دەستبەجێی کرداری داگیرکارانە، ورووژێنەر، نایاسایی و پێشێلکەری ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی لە لایەن ڕژێمی زایونی و داکۆکیی لە مافی گەلی چەوساوەی فەلەستین پێی داگرت.

قاڵیباف بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕژێمی داگیرکەری قودس لە درێژەی پەرە پێ دانی سیاسەتی پاوانخوازانەو پیلانەکانی داگیرکارانەی و بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و نەیارەتیی سیاسی و پەرلەمانی و بیروڕای گشتیی جیھان، بە نیازی لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانە، وتیشی: بێ گومان بەردەوامی دان بە ڕەوتی داگیرکردنی فەلەستین و لەبەرچاو نەگرتنی مافی گەلی فەلەسین ھۆکاری سەرەکیی بەردەوامیی ئاڵۆزی و کەوتنە مەترسیی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەیی و نێونەتەوەییە کە دیارە شوێنھاتی شێلگیرانەو قەرەبوو نەکراوی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەو جیھان دەبێت.