ته‌مووز 01, 2020 21:05 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە جەماوەری ئێران لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەدا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندێکی دەرمانیی تاران ڕاگەیاند.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوەی بتڵێکی ئۆکسیژن لە ناوەندێکی دەرمانیی باکووری تاران، بەشێک لە بیناکە داڕووخاو ١٩ کەس گیانیان لەدەست داو ١٤کەسیش بریندار بوون.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا پێکھاتە بەرپرسەکانیان راسپارد ھەتا وێڕای لێکدانەوەی ڕووداوەکە، تەگبیر پێویست بۆ کەم کردنەوەی زیان و وێکەوتەکانی ئەم کارەساتە بەکار بێنن و ڕێ لە دووپات بوونەوەی وەھا ڕووداوگەلێکی قەرەبوو نەکراو بگرن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا لەم پەیامەی دا جەختی کرد: بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم کارەساتەش دەبێ دەستبەجێ بەھۆی دامەزراوە بەرپرسەکانەوە ئەنجام بگرێت.