ته‌مووز 02, 2020 14:05 Asia/Tehran
  • بە یادی٢٩٠ موسافیری شەھیدی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٨

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوانزەھەمی پوشپەڕی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دووھەمی ژوئیەی ٢٠٢٠ی زایینی، ساڵگەڕی ھێرشی موشەکیی پاپۆڕی جەنگیی «ڤینسێنس»ی ئەمریکی بۆ سەر فڕۆکەی موسافیرھەڵگری «ئێرباس»ی ئێرانە کە لە «بەندەر عەبباس»ی باشووری ئێرانەوە بەرەو دوبەی دەڕۆییشت.

سی و دوساڵ لەمەوپێش لە ئەنجامی موشەک گرتنی پاپۆڕی جەنگیی «ڤینسێنس»ی ئەمریکی لە فڕۆکەی موسافیرھەڵگری «ئێرباس»ی ئێران، ھەر٢٩٠ موسافیرەکەی ئەو فڕۆکەیە لەوانە ٦٦ منداڵ و٥٣ ئافرەت شەھید بوون.

دوای خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە، کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ پاسادانی ئەو دڕندەکارییە لێنەبووراوەیان، بەڵگەی دژبەیەکی زۆریان ھێنایەوەو ھەوڵیان دا ھەتا ئەو ھەنگاوە دوژمنکارانەیە وەک ھەڵە لە قەڵەم بدەن، کەچی بەسەرنجدانی تەیار بوونی پاپۆڕە جەنگییەکەی «ڤینسێنس» بە سیستێمی پێشکەوتەی ڕادارو شوێنگرو کۆمپیۆتێرو ھەروەھا دیار بوونی چەشنی فڕۆکەکە، ئەوە ئاشکرا بوو کە ھەگەری ھەڵەکردن لە کاردا نەبووەو ئەو ھەنگاوە بە تەواوی دوژمنکارانە بووە.

ئەمڕۆ بنەماڵەکانی ئەو قوربانیانی ئەو ھێرشە دڕندانەیە بە گوڵباران کردنی شوێنی شەھید بوونی ئەو ٢٩٠ شەھیدەی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، ڕێز لە یادی قوربانییەکانی ئەو دڕندەکارییە دژی مرۆڤانەیە دەگرن.

سەرپەیڤ