ته‌مووز 02, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: کەنداوی فارس لە مێژە  دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەخۆیەوە دەبینێت

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە ساڵگەڕی خرانەخوارەوەی بە ئەنقەستی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: کەنداوی فارس لە مێژە دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەخۆیەوە دەبینێت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتێرەکەی دا لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە مافی مرۆڤی ئەمریکی چییە؟ نووسیویەتی: مافی مرۆڤی ئەمریکی بەڵێنمەندییەکی ناوازە لەمەڕ کوشت و بڕی مرۆڤەکانە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ٣٢ ساڵ لەمەوپێش ئەمریکا بە ئەنقەست فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێرانی خستەخوارەوە، جعختی کرد: لەو ڕووداوەدا ٢٩٠ کەس کوژران، کەچی ھەتا ئێستا ئەمریکا نە داوای لێبوردنی کردووەو نە شەرمەزارە.

لە ئەنجامی موشەک گرتنی پاپۆڕی جەنگیی «ڤینسێنس»ی ئەمریکی لە فڕۆکەی موسافیرھەڵگری «ئێرباس»ی ئێران لە ژوئیەی ساڵی ١٩٨٨ دا کە لە «بەندەر عەبباس»ی باشووری ئێرانەوە بەرەو دوبەی دەڕۆییشت، ھەر٢٩٠ موسافیرەکەی ئەو فڕۆکەیە لەوانە ٦٦ منداڵ و٥٣ ئافرەت شەھید بوون.

ئەمڕۆ بنەماڵەکانی قوربانیانی ئەو ھێرشە دڕندانەیە بە گوڵباران کردنی شوێنی شەھید بوونی ئەو ٢٩٠ شەھیدەی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا، ڕێزیان لە یادی قوربانییەکانی ئەو دڕندەکارییە دژی مرۆڤانەیە گرت.

سەرپەیڤ