ته‌مووز 02, 2020 23:28 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: توندکردنەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران تیرۆریزمێکی شکست خواردووی ئابوورییە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، توندبوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە تیرۆریزمێکی شکست خواردووی ئابووری زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بایکۆتە تازەکانیش بەوپەڕی ھێزمەندی و پشت بەستوو بە تواناییە نێوخۆییەکانی دەپەڕێتەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «جۆزپە پرۆنە» باڵوێزی ئیتالیا لە تاران وێڕای ئاماژە کردن بە پەڕینەوەی سەرکەوتووانەی ئێران لە بایکۆتەکانی ئەمریکا وتیشی: ئەورووپا دەبێ تەگبیرێک بکات بۆ ئەوەی چانسی ھاوکاریی چالاکی ئابووری لەگەڵ ئێرانی لەکیس نەچێت.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ھەڵس و کەوتی سازندەی ئەمریکا، ڕژێمی زایونی و عەرەبستانی سەعودیی بە ھۆکاری تێگچوونی سەقام و دروست بوونی ناھێمنی لە ناوچ-ەکەدا زانی و وتیشی: داکۆکیی ئاشکرای ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستەکان و دەستوەردان لە کاروباری ئابووریی وڵاتانی ناوچەکە دەبێتە ھۆی توندبوونەوەی قەیرانەکان.

«جۆزپە پرۆنە» باڵوێزی ئیتالیا لە تاران لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوکاریەکانی نێوان تاران و ڕۆم وتی: سیاسەتی دەوڵەتی ئیتالیا ھێزمەند کردنی پەیوەندییە پتەوو مێژوویی و قوڵەکانیەتی لەگەڵ تاراندا.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و باڵوێزی ئیتالیا لە تاران دا ھەروەھا لە بارەی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانیش لەوانە ڕەوشتی سووریاو عێراق و یەمەن و یەکێتیی ئەورووپاو قەیرانی تەشەنای کۆرۆنا بیروڕایان گۆڕییەوە.