ته‌مووز 03, 2020 21:35 Asia/Tehran
  • ڕوون بوونەوەی ڕووداوەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەی ھێزگەی ناڤۆکیی نەتەنز

سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕووداوەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەی ھێزگەی ناڤۆکیی نەتەنز ڕوون دەکاتەوە.

«کەیوان خوسرەوی» وتەبێژی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند: لێکدانەوە تەکنیکی و ئاسایشتییەکان لە لایەن دەزگاکانی ھاوپەیوەندەوە، ھۆی ڕووداوەکەی کۆگەی ناڤۆکیی «شەھید ئەحمەد ڕەوشەن» لە نەتەنزی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی گەلاوێژ قەوما، بە وردی ڕوون کردووەتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوون و چالاکیی کارناسان و پسپۆڕانی بەشە جۆربەجۆرەکانی بەرپرسی بەدوادا چوون و ڕاگەییشتن بە ڕووداوەکەی ھێزگەی نەتەنز کە ھەر لە ساتەکانی سەرەتای قەومانەوە دەستی پێ کرا، جەختی کرد: لە ئەنجامی گریمانەی جۆربەجۆر لە بارەی ھۆکاری ڕووداوەکەو توێژینەوەی وردی کاریگەرییەکانی و ھەروەھا شێوازو ڕادەی وێکەوتەکانی، ھۆی سەرەکیی ڕووداوەکە دەرکەوتووە.

خوسرەوی وتیشی: لە بەر ھێندێک تێبینیی ئاسایشتی ھۆکارو چۆنیەتیی قەوامانی ڕووداوەکە لە کاتێکی لەباردا ڕادەگەیەندزێت.

ناوبراو لە کۆتایی دا وێڕای پێداگرتن لەسەر بەرتەسک بوونی وێکەوتەکانی ئەم ڕووداوە جەختیشی کرد:بەسەرنجدانی تازەچێکرانی شوێنی ڕووداوەکە،  ھیچ کەرەستەیەکی ناڤۆکیی تیادا نەبووەو باسی دەڵێندرانی ماددەی ڕادیۆئەکتیڤ لە ئەنجامی ڕووداوە ھیچ بنەمایەی ڕاستینەی نییە.