ته‌مووز 05, 2020 17:58 Asia/Tehran
  • ھاوکاریی وەزارەتی ھەرەوەزیی ئێران و یونیسێف اە مەڕ چارەسەریی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩

کاربەدەستانی وەزارەتی ھەرەوەزی ، کارو تەناھیی کۆمەڵایەتیی ئێران و نوێنەری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە تاران لە دانیشتنێکی مەجازی دا ڕێگاکانی پێشگرتن و چارەسەریی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩یان تاوتوێ کرد.

«ئەحمەد میدری» یاریدەری وەزیری ھەرەوەزی ، کارو تەناھیی کۆمەڵایەتیی ئێران  ڕۆژی شەممە لە دانیشتنێکی ئۆنلاین بە ئامادە بوونی «مەندیپ ئۆبریان» نوێنەری (یونیسێف) لە تاراندا، وێڕای شی کردنەوەی ھەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .تی: ئێران لەم ماوەیەدا ئەزمونی تازەو بەکەڵکی لە بواری چارەسەریی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩بەدەست ھێناوە.

«ئەحمەد میدری» وێڕای ئاماژە کردن بە شوێنھاتەکانی بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێران، پێشی داگرت: دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە تایبەت (یونیسێف) دەبێ لەم بوارەدا ھەڵوێستێکی ڕوون بگرنەبەرو لە مافی شارومەندانی ئێران بەرەڤانی بکەن. 

«مەندیپ ئۆبریان» نوێنەری (یونیسێف) لە تارانیش لە دانیشتنەکەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ھاوکارییەکانی دەزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران لەمەڕ دابین کردنی کەل و پەلی دەرمانی و تەندروستی، ئامادەبوونی خۆی بۆ ھەرچەشنە ھاوکارییەک لە بواری پشتگریی کۆمەڵایەتی لە دۆخی تەشەنای کۆرۆنادا ڕاگەیاند.

ناوبراو وتیشی: ھاریکاریی یونیسێف لەگەڵ یاریدەرایەتیی وەزارەتی  ھەرەوەزی ، کارو تەناھیی کۆمەڵایەتیی ئێران لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری ھاوبەش و لە ئاراستەی خزمەتگەیاندن بە چینە زەبرھەڵگرەکان و بە دیاریکراوی منداڵان بەردەوام دەبێت.