ته‌مووز 06, 2020 08:54 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران: هەوڵی توێژەرانی ئێران هاوکات لەگەڵ توێژەرانی جیهانی بۆ ئامادەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: زانستوەرانی ئێران شان بە شانی زانستوەرانی گشت وڵاتانی جیهان خەریکی توێژینەوەن لەسەر دروست ڤاکسینی کۆرۆنا.

"سیما سادات لاری" رایگەیاند، زانستی تەکنیکیی سازکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەئێران هاوکات لەگەڵ گشت جیهاندا دەچێتە پێش و وەزیری تەندروستیی ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو بابەتە چاودێریی دەکا، گوتی: بەم حاڵەوە ئەگەر ڤاکسینێک لە وڵاتانی دیکە سازبکرێ و لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پشت ڕاست بکرێتەوە، بێگومان ئێمەش پێشوازی لێ دەکەین.

دوکتور سیما سادات لاری لەبارەی دوائەنجامی دەسکەوتوو سەبارەت بە هەوڵی زانستوەرانی ئێران لەپێناو بەرهەم هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، گوتی: زانایانی ئێرانی هاوکات لەگەڵ زانایانی گشت وڵاتانی جیهان خەریکی توێژینەوەن لەسەر بەرهەم هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێی داگرت: بەگشتی لەبواری سازکرانی ڤاکسینی کۆرۆنا خاوەن پتانسێل و ئیمکاناتی پێویستین و ئەگەر ڤاکسینێک لە وڵاتێکدا بەرهەم بهێنرێ و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش پشت ڕاستی بکاتەوە، بێگومان ئێمەش پێشوازی لێ دەکەین لە بەکارهێنانیدا.