ته‌مووز 06, 2020 18:01 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار و ٦١٣ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

 سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٦١٣  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا ٢٤٣  هەزار و  ٥١  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەستداوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ١٦٠ کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەستداوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٧٣١  کەس و ٢٠٤ هەزار ٨٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.