ته‌مووز 07, 2020 16:13 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئاسایشتی کەنداوی فارس بە ھاریکاریی وڵاتانی دراوسێ دابین دەکرێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی قەتەر لە تاران وتی: بەدڵنیاییەوە ئاسایشتی ناوچەی کەنداوی فارس بە ھاوکاریی تێکڕای وڵاتانی دراوسێ دابین دەکرێت.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «موحەممەد بن حەمەد ھاجەری» باڵوێزی قەتەر لە تاراندا، ھەڵس و مکەوتی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەکەی بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە زانی بۆ ئاسایشتی کەنداوی فارس و وتیشی: بوونی وڵاتانی بیانی بە تایبەت ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، ھۆکاری پەرەسەندنی بشێوین.

قاڵیباف وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەرز کرانەوەی ئاستی ھاوکارییە ڕۆشنبیری، ئابووری  و سیاسییەکانی ئێران و قەتەر،وتی: پیلانی داسەپاندنی بایۆکتی نایاسایی عەرەبستان بە سەر قەتەردا، بڕیارێکی ھەڵەیە، ئینجا ئەم بڕیارە ھەڵەو یەک لایەنەیە لە لایەن ئەمریکاشەوە بە سەر گەلانی دیکەدا سەپێندراوە.

باڵوێزی قەتەر لە تارانیش لە دیدارەکەدا، وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی بەردەوام کرانیپەیوەندیی پەرلەمانیی نێوان ھەردووک لا، پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکەی لە ھەموو باوارەکاندا بە گرینگ نرخاند.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و باڵوێزی قەتەر لە تاران ھەروەھا لەم دیدارەدا سەبارەت بە ھێندێک بابەتی جێی سەرنجی ھەردووک لاش بیروڕایان گۆڕییەوە.