ته‌مووز 09, 2020 22:16 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: تەوەری یاسادانانی پەرلەمانەکان با پێشگرتن بە بایکۆتی ملھوڕانە بێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی ئۆنلاینی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان «APA» وتی: تەوەرەی سەرەکیی یاسادانانی پەرلەمانەکان لە دوای کۆرۆنا با پێشگرتن بە بایکۆتی ملھوڕانەد بێت.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکەم دانیشتنی ئۆنلاینی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان «APA» جەختی لە گرینگایەتیی ڕۆڵی پەرلەمانەکان و شێوازی ھەڵس و کەوتی یاسادانەران کردەوەو پێی داگرت: دەبێ «دیپلۆماسیی ئابووریی پەرلەمانی» و ڕۆڵی لە بەرەوپێش بردنی برەوی ئابووریی نێوان ئەندامانی پەرلەمانە ئاسیاییەکان، لە بەرچاو بگیردرێت.

«قاڵیباف» لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرفتی جەماوەری ئێران لە بەرەوڕوو بوونەوەی گشت داگر بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژێی داگرت: سەرباری گوشارو داخوازیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ ھەڵگیران و یان سوک کرانەوەی بایکۆتەئابوورییەکانی ئەمریکا دژی گەلان، لەوانە ئێران، سیاسەتەکانی ئەوپەڕی گوشاری واشێنگتۆن لە ھەل و مەرجی قەیرانی کۆرۆنادا ھەروا ڕوو لە پەرەسەندنە.

قاڵیباف ھەروەھا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ڕژێمی زایونی وتیشی: مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی ئامانجی دژی مرۆڤانەو ناڕەوای ڕژێمی زایونی، داوا لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان دەکات ھەتا تەواوی میکانیزمە پەرلەمانییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ھەوڵی داگیرکارانەو پاوانخوازانەی ڕژێمی زایونی بەکار بھێنن.

یەکەم دانیشتنی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان «APA» لە بارەی تەشەنای (کۆڤیدی_١٩) بە مەبەستی ھاوکاریی نێونەتەوەیی و گۆڕینەوەی ئەزمونەکانی نێوان ئەندامانی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان بە میوانداریی تورکیا، بە شێوەی ئۆنلاین و تەوەرەی شوێنھاتی گشتداگر بوونی نەخۆشیی کۆرۆنا لە بواری ساخڵەمی، ئابووری و بوارەکانی دیکە لە کیشوەری ئاسیاو ھەوڵی پێش پێگرتنی ، بەڕێوەبرا.