ته‌مووز 10, 2020 14:52 Asia/Tehran
  • سەرتیپ نەسیرزادە: ھێزەکانی ئێران ماوەی ھیچ دەست درێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران نادەن

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە چل ساڵ دوژمنایەتیی وڵاتانی ئیستیکباری لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد، ھێزەکانی ئێران بە تەواوی لە سەرھەستن و ماوەی ھیچ دەست درێژییەک بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان نادەن.

ئەمیری سەرتیپ«عەزیر نەسیرزادە» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شی کردنەوەی ڕەوشتی ئاسایشتیی کەنداوی فارس پێی داگرت: ھێزەکانی ئێران وەکوو پارێزەرانی ئاسایشتی وڵات بەوپەڕی دەستەڵات و لێبڕاوییەوە لە ناوچەکەدا ئامادەن.

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی پارێزەری ئاشتی لە ناوچەکەدا ئامادەیەو لەشکریانی ئێران بە لەسەرھەست بوونی باڵای جەنگاوەرانەیان ماوەی ھیچ جۆرە دەست درێژکارییەک بۆ سەر خاکی نیشتیمان بە دوژمن نادەن.

ئەمیری سەرتیپ«عەزیر نەسیرزادە» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا خۆڕاگریی گەلی ئێران لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەو بایکۆتی ملھوڕانەکانی بە ھۆکاری دوژمنایەتیی وڵاتانی زاڵیەتی خواز دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.