ته‌مووز 11, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • دەرکرانی  بڕیاری  قەدەغەی چالاکی بۆ ژمارەیەک لە دادوەران ودادئەستێنەکان لە تورکیا

دادئەستێنی تورکیا، چالاکی ٢٦ دادوەر ودادئەستێنی لەم وڵاتەدا قەدەغە کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما، دادئەستێنیی تورکیا ڕۆژی هەینی هۆی دەرچوونی  ئەم حوکمەی بوونی بەڵگەی ئەگەری پێوەندی ئەم کەسانە لەگەڵ گروپی گولەن ، تاوانباری ڕیزی یەکەمی دۆسیەی کۆدەتا لە تورکیا ڕاگەیاند.

لە کاتی کۆدەتای بێ ئاکامی سەربازی پازدەی ژوییەی ٢٠١٦ لەدژی حکومەتی تورکیا ، هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە هەتا ئێستاکە ، دەیان هەزار کەس لە شارومەندان وسەربازانی تورکیایان لە پێوەندی لەگەڵ گروپی گولەن وئەم کۆدەتایە دەسگیر کردووە. فەتحوڵڵا گولەن لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بە پشتیوانی ئەمریکا بەناوی تاوانباری یەکەمی ئەم کۆدەتایە ناسێندراوە بەڵام گولەن ڕەتی کردوەتەوە.

سەرپەیڤ