دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
تهمووز 11, 2020 17:05 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2 هەزار و 397 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .
سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی 2هەزار و 397 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا 255 هەزار و 117 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی 188 کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەستداوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 12 هەزار و 635 کەس .
وتیشی: 217 هەزار و 666 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.