دژایەتی کردنی ئێران لە گەڵ بڕیاری رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە بارەی سوریا
نوێنەر و باڵوێزی ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە ھۆلەند ، بڕیاری ئەم دواییانەی ئەم رێکخراوەیە لە دژی سوڕیای ناڕێک و بە پاڵنەری سیاسی و قەبوڵنەکراو زانی .
94 مین دانیشتنی ئەنجوومەنی کارگێڕیی رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان رۆژی پێنجشەممە لە کاتێکدا کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا کە لەم دانیشتنەدا ، بڕیاری ھەندێ وڵات لە دژی سوریا لە ژێر ناوی ( راگرتن و کەڵکوەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە لایەن سوریاوە) بە 29 دەنگی ئا و 9 دەنگی بێلایەن و 3 دەنگی نای ( روسیا و چین و ئێران ) واژۆکرا .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئێرنا ، عەلیڕەزا کازمیی ئەبەدیی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان وێڕای رەخنەگرتن لە راپۆرتی لاگرانە و بە پێچەوانەی واقعی تیمی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەکە لە دژی سوریا ، ئەم کارە بە ھەنگاوێک زانی بە ئاڕاستەی بە سیاسی کردنی ئەم رێکخراوەیە و ناکۆکی نانەوە لە نێوان ئەندامان و جەختی کردەوە : ئەم بڕیارە ، ھەوڵەکانی سوریا لە ھاریکاری کردنی رێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی کە لە راپۆرتەکانی سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیەشدا ئاماژەی پێکراوە پشتگوێ خستووە .