ته‌مووز 12, 2020 15:12 Asia/Tehran
  • رابەری باڵای شۆڕش : دوژمنان سەرباری بایکۆتەکان نەیاتوانیوە بە ئامانجە دژە ئێرانیەکانی خۆیان بگەن

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران لە بەرنگاربوونەوەی ھەر جوڵەیەکی دژی نیزام ، دوژمن ناھومێد دەکات ، فەرمووی : ھەروەک چۆن دوژمنان ئەمڕۆ دانی پیادێنن ، سەرباری قورسترین بایکۆت و گوشارە ھەمەلایەنەکان نەیانتوانیوە بە ئامانجە دژە ئێرانیەکانی خۆیان بگەن .

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە پێوەندیەکی ڤیدیۆییدا لە گەڵ ئەندامانی مەجلسی شوڕای ئیسلامیی ئێران ، بە گەڕانەوە بۆ ھەیکەلی بەھێز و پتانسێلەمادیەکانی وڵات و تواناییە مەعنەوی و ئیمانیەکانی گەل فەرمووی : دڵنیایین ھەموو کێشەکانی ئێستا دەکرێ چارەسەر بن و پەرلەمان دەبێ بە ئەولەویەت بەندیی پرسەکان ، دووری کردن لە پرسی لاوەکی و کاری نیازپاکانە بۆ خەڵک لە رەوتی چارەسەریی کێشە و گرفتەکان ، کارتێکەریی ھەست پێکراوی ھەبێ .

ئایەتوڵڵا خامنەیی  مەجلسی یازدەھەمی بە یەکێک لە بەھێزترین و شۆڕشگێڕترین مەجلسەکانی دوای شۆڕش ناوبرد و فەرمووی : ئامادەبوونی لاوانی خاوەن ئامانج ، پڕ ئیمان ، بە توانا ، خوێندەوار و کارا لە تەنیشت ژمارێک لە بەڕێوەبەرانی شۆڕشگێڕ و خاوەنی پێشینەی کارگێڕیی و ھەروەھا ژمارێک لە ڕچەشکێنانی خاوەنی پێشینەی ئەندامەتی پەرلەمان ، مەجلسی یازدەھەمی کردووە بە مەجلسێکی زور باش و ھیوابەخش .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە درێژەدا کێشە و گرفتە زۆرە ئابووریەکانی وڵاتی بە نەخۆشی شوبھاند و لە ھەمان کاتدا جەختی کردەوە : بە ھۆی ھەیکەلی بەھێز و توانایی بەرگریی ، وڵات بێگومان توانایی زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشیەی ھەیە .

ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ شیکردنەوەی ھەندێ پانسێلی وڵات فەرمووی : کردنەوەی ھەزاران کۆمپانیای بنەما زانست ، جێبەجێ کرانی سەدان پرۆژەی ژێرخانیی ، کەڵکوەرگرتنی بەردەوام  لە پرۆژەی نوێ ، پێشکەتنی سەرسوڕھێنەر لە پیشەسازیی سەربازیی و سەرکەوتنی جێی پەسند دانەوە لە پرسە فەزاییەکاندا،  ئەنجامی  کەڵک وەرگرتن لە بەشێکی پتانسێلە زۆر بەھێز و بەرفراوانەکانی وڵاتە .

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا ئامادەبوونی لە کاتی خۆی و فیداکارانەی خەڵکی لە بەرامبەر شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا، راژەکاریی زۆر بەنرخی گەل لە بزاڤی  ھاوکاریی باوەڕدارانەی بنەماڵە ھەژارەکان و ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵک لە بەڕێکردنی سەردار سولەیمانیی بە نمونەی پتانسێلی مەعنەویی قوڵی گەلی ئێران زانی و جەختی کردەوە : خەڵک لە رێزگرتن لە ھێمای دەسەڵاتی نیشتمانیی و جیھادیی ئێرانیان واتە شەھید سولەیمانیی نیشانیاندا باوەڕیان بە خەبات و خۆڕاگریی لە بەرامبەر ئیستکباردا ھەیە .