ته‌مووز 12, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • بەساڵاچوویەکی 109 ساڵە کرماشانی کۆرۆنای پەڕاند و بەزاند

پیاوێکی بە ساڵاچووی خەڵکی کرماشان کە تووشی کۆرۆنا ببوو توانی ئەو نەخۆشیە ببەزێنێت و چاک بێتەوە.

بە پێی رایۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانکۆی زانست پزیشکیەکانی کرماشان رایگەیاند پیرە پیاوێکی 109 ساڵە کە تووشی کۆرۆنا بووە و حەوتەیەک لە نەخۆشخانە بووە، ڕزگاری بووە.

ئەم نەخۆشە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و  نەخۆشخانەی بە جێھێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی.