دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران: چاکبوونەوی نزیک بە 220 ھەزار کەس
تهمووز 12, 2020 16:11 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی :219 هەزار و 993 کەس لە وڵات لە نەخۆشیی کۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2 هەزار و 186 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .
سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی 2هەزار و 186 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا ۲۵۷ هەزار و ۳۰۳ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 194 کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 12 هەزار و 829 کەس .
وتیشی: 219 هەزار و 993 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.