ته‌مووز 12, 2020 17:55 Asia/Tehran
  • راپۆرتی لێکۆڵینەوەی رووداوی بەربوونەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە

رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران راپۆرتی پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەکانی لێکدانەوەی رووداوی فڕۆکەی مسافریی ئۆکراینیی بڵاوکردەوە .

ھەشتی ژانیڤەریی 2020 فڕۆکەیەکی مسافریی ھێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە دەوربەری تاران کەوتەخوارەوە ، کە لە ئەنجامدا 167 مسافیر و 9 ستافی ئەم گەشتە گیانیان لەدەستدا . 

رێکخراوی فڕۆکەوانیی  مەدەنیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە راپۆرێکدا بە ئاماژە بە ناسرانی ئاڵقە کاریگەرەکان لە ھاویژرانی بە ھەڵەی موشەک بەرەو  فڕۆکەکە ، جەختی کردەوە : کۆمەڵە رووداوەکان باس لە روودانی زنجیرەیەک رووداو بە رۆڵی تۆخی ھەڵەی مرۆیی دەکات . 

ئەم راپۆرە وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاڕاستەی گەشتی فڕۆکەکە و ھەڵکەوتی لە کاتی ھاویژرانی موشەکە کە، ئاسایی بووە دەڵێ : ھەڵەی سیستمی بەرگریی لە ھەڵەی دەکارھێنەر لە لەبیرکردنی سەرلەنوێی باکووری سیستمەکە دەسپێبووە و بە زیادبوونی ھەندێ بارودۆخ بە ھەڵەی بەرایی ، سەرەنجام دەبێتە ھۆی سێرەگرتنی بەھەڵە لە فڕۆکەی مسافیریی . 

 رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ھاوکات لە گەڵ لێکدانەوەی زانیاریەکانی قوتووە ڕەشە لە وانەیە ھەندێ ئاڵقەی نوێ لە رووداوەکەدا بناسرێن ، گوتی : ئەم راپۆرتە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئێستا ئامادەکردووە و دوای کۆکردنەوە و شرۆڤەی زانیاریەکانی دیکە تۆکمە دەکرێ .