پێشانگەی ئێران لە کامێرای وێنەگرانی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێ
تهمووز 13, 2020 11:07 Asia/Tehran
کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە بانگەوازێکدا لە وێنەگرانی هەرێمی کوردستانی ویست بەرهەمەکانی خۆیان لە شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگیی و مێژووییەکانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە پێشانگەیەک کە بڕیارە هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاریی بەڕێوەبچێ ، بنێرن .
بە پێی ئاگاداریەکەی کونوسولخانەی ئێران لە سلێمانی ، ئەم پێشانگەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی پێوەندیی دێرینی فەرهەنگیی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێ .
وێنە هەڵبژێردراوەکان هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاریی ( 27 ی ئەیلوول ) دەخرێنە بەر تەماشا و رێکەوتی بە وردیی پێشانگاکە دواتر رادەگێندرێ .