کۆچی دوایی ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران بە ھۆی کۆرۆناوە
ته‌مووز 13, 2020 18:43 Asia/Tehran
عیسا جەعفەریی نوێنەری یازدەھەمین خولی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە ھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا .
وته‌بێژی په‌رله‌مانی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی په‌رله‌مانتارێکی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی به ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند، ئەمەش سێیەم پەرلەمانتارە کە بەم ڤایرۆسە کوشندە گیانلەدەست بدات.
محه‌مه‌د حسێن فه‌رهه‌نگی، وته‌بیژی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند که عیسا جه‌عفه‌ری، په‌رله‌مانتاری ئێران دوای توشبونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
عیسا جعفه‌ری سێیه‌م په‌رله‌مانتاری ئێرانە که به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ست بدات، له 7ی ئه‌م مانگه‌ش، فاتمه ره‌هبه‌ر، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشکی تارانی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستدا.
له 29ی شوباتی ئه‌مساڵیشدا محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، په‌رله‌مانتاری شاری ئاستانه توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.