ته‌مووز 14, 2020 11:20 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی فەرەنسا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی نیشتیمتنیی فەرەنسای لە دەوڵەت و خەڵکی ئەو وڵاتە پیرۆز کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیاامێکدا بۆ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ھیواداریی دەربڕی کە، لە سای نیازپاکی و ھەوڵی ھاوبەش، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پەرە بستێنێ و بارستاییە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێستا لە ئاراستەی قوڵ کردنەوەی دۆستایەتی و تەناھیی خەڵکی دوو وڵات بەھرەی پێویستیان لێ وەربگیردرێت.

چواردەھەمی ژوئیە ڕۆژی نیشتیمانیی فەرەنسایە. لە ١٤ی ژوئیەی ساڵی ١٧٨٩ شۆڕشگێڕانی فەرەنسا «قەڵای باستیل» واتە بەندیخانەی ترسناکی «لوئیی شانزەھەم» پاشای فەرەنسایان لە پاریس داگیر کرد کە ئەم کارە شۆڕشی گەورەی فەرەنسای لێ کەوتەوە.