شوبات 26, 2021 18:16 Asia/Tehran
  • زەریف و میقداد پەیوەندیی دوو لایەنەو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سووریا لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان وتووێژیان کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی«فەیسەڵ میقداد» لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی دوو لایەنەو ڕێگاکانی پەرە پێ دانی لە بواری جۆربەجۆر بە تایبەت لە ڕووی ھاوکاریی ئابوورییەوە تاوتوێ کرا.
ھەردووک لا ھەروەھا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریاوئێران و ناوچەکەو جیھان وتووێژیان کرد.
زەریف و میقداد ھەروەھا لە بارەی دەرەنجامی دانیشتنەکانی ئەم دواییە تایبەت بە دانوستانەکانی ئاستانە لە شاری سوچیی ڕووسیا و ڕاوێژەکانی نێوان شاندە جۆربەجۆرەکان بۆ پەڕینەوە لەو لەمپەرانەی لە لایەن ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە لە بەردەم گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ خاکی سووریا قو.ت بووەتەوە، باس و وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا لەم بارەیەوە لە سەر پێویستیی پابەند بوونی لایەنەکانی ڕۆژئاوا بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت ھاوپەیوەند بە سووریاو بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکانی ئاستانەو پێویستیی ڕێزگیران لە سەروەری و سەربەخۆیی سووریاو یەکگرتوویی خاکەکەی پێیان داگرت.

سەرپەیڤ