ئادار 07, 2021 09:36 Asia/Tehran
  • بەشێک لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق ئازاد کران

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئازاد کرانی بەشێک لە پارەی بلۆکەکراوی ئێران لە عێراق، وتی: ئەمە ئاکامی دیپلۆماسی و شوێنگیرییەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندی، وەزیری وزە و سەرۆکی دەزگای دادە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید حەمید حسێنی لەم بارەوە وتی: پاش سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ وڵاتەکەمان، ئازاد کردنی سەرچاوەکانی ئێران لە لایەن عێراقەوە باسی لە سەر کرا.

ئەو وتیشی: گەرچی ئەم بابەتە پێشتریش باسی لە سەر کرابوو بەڵام بە بۆنەی هەندێ کێشەوە جێبەجێ نەکرا و چاوەڕێی ڕێککەوتنی ئەمریکا لە سەر ئەم بابەتە بوون و لە ئاکامدا بەشێک لە سەرچاوە ماڵییەکانی ئێران لە ڕێگای بانکە جۆراوجۆرەکانەوە ئازاد کران.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: بەشێک لە پارە ئازادکراوەکان بۆ دابین کردنی کەلوپەلی پێویستی وڵاتەکەمان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت تاکوو پێداویستییە ناوخۆییەکان تووشی کێشە نەبێت. ئەم دواییانە وەجبەیەکی گەنمەشامی هاتە نێو وڵاتەکەمانەوە کە ئەوەش ئاکامی ئازادسازی ئەو سەرچاوانەیە.

سەرپەیڤ