واژۆکرانی بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق
بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراق ، واژۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی داد،«ئەمین حسەین ڕەحیمی» و «سالار عەبدوسەتتار موحەممەد» وەزیرانی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق بەیاننامەی ھاوبەشی پەرە پێ دانی پەیوەندیی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران و عێراقیان واژۆ کرد.
لەو بابەتە گرینگانەی کە لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا ھاتووە، دەشێ ئاماژە بکرێتە وتووێژی ڕێک و پێک ودەورەیی لە قەواخی لێژنەی ھاوبەشی مافەوانی بە پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕاندنی کارامەتری ڕێککەوتنە مافەوانی و دادەوانییەکانی نێوان دوو وڵات.
گۆڕینەوەی ئەزمون لە بواری مافی مرۆڤ، خەباتی دژی گەندەڵی، مافی منداڵان، گۆڕینەوەی تاوانباران و ھەڵگیرانی لەمپەرەکان لەم بوارەدا و ئامادە کردنی بەرنووسی ڕێککەوتننامەی ڕادەست کردنەوەی داراییە ھەڵلوشاوەکان لەو خاڵانەی دیکەی بەیاننامە ھاوبەشەکەی نێوان ئێران و عێراقە.
یەکەم دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی مافەوانی و دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکاریی مافەوانی و دادەڤانی و ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ میکانیزمی مافەوانی و دادەڤانیی دوو وڵلا و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک لا بەڕێوە چوو.