کانونی دوھەم 27, 2022 19:38 Asia/Tehran
  • ڕەییسی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر: قوڵ بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتانی دراوسێ دەتوانێ ئاسایشت چێکەر بێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: قوڵ بوونەوەی پەیوەندی و یەک ھێزمەندکردنی وڵاتانی دراوسێ دەتوانێ ئاسایشت چێکەر بێت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیداری «موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگیی میکانیزمە چەند ڕەھەندییەکان لەمەڕ دابین کردنی ئاسایشت بە تایبەت لە بواری وزە ، وتی: ھاواھەنگی و یەک ھێزمەند کردن لە سیاسەتەکانی وزەی وڵاتانی وەبەرھێن دەبێ بپارێزرێ و ھێزمەندیش بکرێت.

ڕەییسی ئەوبەرایەتیی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە خولی تازەدا گەشەو قوڵ کردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو بە تایبەت دراوسێکان ڕاگەیاندو وتیشی: تاران ھاوکارییە ناوچەییەکان بە قازانجی ئاشتی و ئاسایشت و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە دەزانێ و پێشوازیی لێ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران تیشکی خستە سەر بارستایی ھاوکارییەکانی تارا_دەوحە لە بەشی جۆربەجۆری سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری داو وتی: ئامادەین تەواوی بەستێنەکانی گەشەی ھاوکاریی دوو قۆڵی و ناوچەیی بە قازانجی ھەردووک نەتەوەکە کارا بکەین.

ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە بوونی بیانییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناھێمنی و نیگەرانی زیاتر دەکات ، وتیشی: بیانییەکان ڕێز لە پێناسەو کەسایەتیی نەتەوەو دەوڵەتەکانی ناوچەکە ناگرن و لایان وایە کە کوێ خای جیھانن لە کاتێکدا کە دەبێ ورەی خۆبەزل زانی و ئیستیکباری وەلابنێن و شوناس و کلتووری نەتەوەکان بە فەرمی بناسن.

 

 

 

 

وەزیری دەرەوەی قەتەریش لە دیدارەکەدا دوای ڕاگەیاندنی بانگێشتنی فەرمیی میری قەتەر لە ڕەییسی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی بنێری گاز وتی: قەتەر سوورە لە سەر ئەوەی کە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە بواری جۆربەجۆری سیاسی و ئابووری بەکار بێنێ.

وەزیری دەرەوەی قەتەر وتیشی: قەتەر لەمەڕ ئەمەی کە ئامادە بوونی ھێزی بیانی لە ناوچەکە ئاسەواری نەرێنیی لێ دەکەوێتەوە لە گەڵ ئێران ھاوڕایەو لەو باوەڕەداین کە وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بە پشت بەستن بە ھاوکاریی ناوچەیی ڕێبازی ئاشتی و پێشکەوتن بگرنە بەر.

سەرپەیڤ