May 17, 2022 14:08 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران: عێراق ملیاردێک و ٦٠٠ ملوێن دۆلار بۆ ناردەی گاز قەرزاری ئێرانە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران پێی داگرت: عێراق ملیاردێک و ٦٠٠ ملوێن دۆلار بۆ ناردەی گاز قەرزاری ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید چگینی» بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە عێراق بۆ ناردەی گاز ملیاردێک و ٦٠٠ ملوێن دۆلار قەرزاری ئێرانە، وتیشی: ئەم وڵاتە مانگێک دەرفەتی ھەیە بۆ بژاردنی قەرزەکەی.

چگینی وتیشی: بە پێی گرێبەستی نێوان ھەردووک لا، عێراق دەبێ قەرزەکەی لە بەر ناردەی گازی ئێران بۆ ئەو وڵاتە ببژێرێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران وتیشی: بە پێی ئەو گرێبەستەی کە لە نێوان ھەردوک لایە، دەبێ ڕادەی ئەو گازەی کە لە گرێبەستەکەدا ھاتووە ڕادەستی عێراق بکەین.

وتیشی: بە سەرنجدانی ئەو ھەل و مەرجەی کە ھەردوک وڵات ھەیانە، لێک گەییننامەیەکمان پێکەوە واژۆ کردووە کە بە سەرنجدانی پێویستیی عێراق و ڕەوشتی وڵاتی ئێمەش، لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کراوە کە گاز ڕەوانەی عێراق بکرێت و ڕادەکەشمان زیاتر کردووە.

 

سەرپەیڤ