ته‌مووز 03, 2022 20:39 Asia/Tehran
  • ١٢ی پوشپەڕ یەکێکی تر لە هێماکانی تاوانەکانی ئەمریکا دژی مرۆڤایەتی

 ئەمڕۆ (یەکشەممە)، 12ی پوشپەڕی 1401ی کۆچی یەکسانە بە 3ی تەمموزی 2022، ساڵیادی هێرشی مووشەکیی کەشتی ڤینسێنسی ئەمریکی بۆ سەر فڕۆکە ینەفەرهەڵگرەکەی ئێرباسی ئێرانی کە لە بەندەر عەباسەوە (باشووری ئێران) بۆ دوبەی دەچوو.

 

تاوانەکانی ئەمریکا دژ بە مرۆڤایەتی، بە تایبەت خوێنڕشتنی خەڵکی بێتاوان لە وڵاتە جیاوازەکان، لەوانە ٢٩٨ سەرنشینی فڕۆکەی ٦٥٥ی هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاسمانی کەنداوی فارس، لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بە خوێنی بێتاوانەکان پەڵەدار کردووە، کە هەرگیز ناتوانرێت بسڕدرێتەوە.

٣٤ ساڵ لەمەوبەر  ١٢ی پوشپەڕی ١٣٦٧، ئەمریکای تاوانبار بە ھاویشتنی ٢ مووشەک لە پاپۆڕی جەنگیەوە ، ٢٩٨ ژن، منداڵ، پیاو، لاو و تازەلاوی سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەسەر ئاسمانی کەنداوی فارس دا کوشت .

دوای کەوتنەخوارەوەی ئەم فرۆکەیە، کاربەدەستانی ئەمریکی بانگەشەی بێمانا و بێ بنەمایان کرد، ئەمەش توڕەیی و بێزاری زیاتری خەڵکی لێکەوتەوە.

بنەماڵەی قوربانیانی ئەم هێرشە و کاربەدەستان ھەموو ساڵێک لە شوێنی شەهید بوونی ٢٩٠  شەھیدەکە ، ئەو شوێنە لە کەنداوی فارس گوڵباران دەکەن .