ئاب 08, 2022 01:36 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ دەی موحەڕەم ، عاشورای حسێنیی

ئەمڕۆ دەیەمین ڕۆژی مانگی مۆحەرەمی ساڵی 1444ی مانگی،(8ی ئابی 2022 ی زایینی )، ڕۆژی عاشورای حسەینییە.

 

ڕۆژی دەیەمی مۆحەرەم، ساڵڕۆژی شەهیدبونی سەروەری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حسەین (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانە کە لە دەهەمی مۆحەرەمی ساڵی٦١ مانگی لە کەربەلا لە تەمەنی ٥٧ ساڵان دا ، شەهید کرا.

حەزرەتی ئیمام حسەین (ع) لەمەڕباسکردنی  ڕۆژی کارەساتی کەربەلا و لە  ڕێگای مەککە بۆ کەربەلا، تاکاتی شەهادەتی ،بەڕاشکاوی دەیفەرموو: مەبەستی من لە رۆیشتن؛ ڕسواکردنی حکوومەتی دژە ئیسلامی یەزید و بەرپاکردنی ئەمر بە چاکە و دووری لە خراپە و ڕاوەستان بەرامبەر زۆڵم و ستەمکارییە و جگە لە پشتگری کردنی قورئانی پیرۆز و زیندوو ڕاگرتنی ئایینی ئیسلامی ڕەسەنی مۆحەممەدی ئامانجێکی دیکەم نییە.

 لەبارەی کارەساتی عاشورای ساڵی ٦١ ی کۆچی زۆربەی مێژوو نووسانی ئەهلی سوننە لە وان محەممەد بن جەریری تەبەری، بلازری، ئیبنی سەعد، ئیبنی قەتیە دینوەری،ئەحمەدبن داوود دینوەری و ئیبنی ئەسیر بەگشتی باسی کارەساتیی کەربەلایان بە گویرەی ڕیوایەتی "ئەبوو مۆحەننەف"، کردووە.