ئاب 08, 2022 23:39 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی دانوستانەکان لە ڤیەنا؛ تیمی دانوستانکاری ئێران دەگەڕێتەوە تاران

  لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ئێران لە ڤیەن، تیمی دانوستانکاری ئێران دەگەڕێتەوە تاران.

 

خولی نوێی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ چەوسێنەرەکانی سەر ئێران لە ڤیەن ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی ئاب) لە پایتەختی نەمسا دەستیپێکرد و لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستانەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ( دوشەممە)  شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێنەوە تاران .
لەم نێوەدا ڕاوێژکاری و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێنریکی مۆرا ڕێکخەری دانوستانەکان و لایەنەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.
پێشتریش بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە "ئێنریکێ مۆرا"، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخەری وتووێژەکان، هەندێک بیرۆکەی خستۆتە بەردەم لایەنە دانوستانکارەکان سەبارەت بە هەندێک بابەتی باقی ماو.

هەروەها "ئێنریکێ مۆرا" ڕێکخەری دانوستانەکان شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە ڤیەنا بەرەوپێشچووە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم دانوستانانە بەم زووانە کۆتایی دێت.