تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 11:00 Asia/Tehran
  • قایمقامی زاهیدان : شاری زاهیدان لە ئاسایشی تەواودایە

قایمقامی شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران جەختی کردەوە: شاری زاهیدان بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە ئارامیەکی تەواودایە.

ڕۆژی هەینی، کۆمەڵێک لە دژبەر نیزام لە نزیک مزگەوتی مەکیی زاهیدان گردبوونەوە و دەستیان بە تەقەکردن کرد، کە تیایدا "سید عەلی موسەوی" فەرماندەی هەواڵگریی سپای پاسدارانی  پارێزگای سیستان و بەلوچستان شەهید بوو.

هەروەها ئاژاوەگێڕانی چەکداری زاهیدان هێرشیان کردە سەر ٣ بنکەی پۆلیس و دەستیان بە تەقەکردن کرد لە ١٦ بنکەی پۆلیسی زاهیدان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاژاوەگێڕان لە هەندێک ناوچەی شارەکە ئاگریان لە هەندێک تایە و زبڵدان بەردا، هەروەها نانەواخانەیەک لە ناوچەیەکی دیکە لەلایەن تێکدەرە چەکدارەکانەوە هێرشی کرایە سەر.

 ئەبوزەر مێهدی نەخەعی، پارێزگاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان بەلوچستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان ژمارەیەک کەسی سەر بە بیانی  هەڵیانکوتایەسەر بنکەی پۆلیسی ژمارە 16، نزیک ئەو شوێنەی کە نوێژی هەینی تێدا ئەنجام دەدرا، وتی: سەرەتا ئەم کەسانە بەردیان فڕێدا و دوای ماوەیەک هەندێک کەسی نێو ئەم گروپە دەستیان کرد بە تەقەکردن و هێرشیان کرد بە مەبەستی گرتنی بنکەی پۆلیس.

قایمقامی شاری زاهیدان گوتیشی : ژمارەیەک کەس کە دەیانویست ئاسایشی شاری زاهیدان تێکبدەن، دەستبەجێ بە سەرتاسەری شارەکەدا بڵاوبوونەتەوە، بەتایبەتی لە ناوچە پەراوێزییەکان، هەروەها باڵەخانەی حکومەت و بانک و  ناوەندەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی خەڵکیان لەو ناوچەیە ئاگردا .

 نەخەعیی ڕاشیگەیاند: بە وریایی هێزەکانی سەرباز و پۆلیس و خەڵک، پلانی ئەو کەسانە بۆ دروستکردنی نائارامی و تێکدانی ئارامی کۆمەڵگا جێبەجێ نەکرا و شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیسدایە.