کوژرانی ھۆکاری شەھیدکرانی جێگری ھەواڵگریی سپای سیستان و بەلوچستان
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی کوژرانی شەھیدبوونی جێگری ھەواڵگریی سپای پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەکەن .
دوابەدوای پێکدادانی نێوان تیرۆریستان و دژبەران لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش و جێبەجێکەرانی یاسا، ڕۆژی هەینی لە شاری زاهیدان و لە نزیک مزگەوتی مەکی، "سەردار سەید عەلی موسەوی"، جێگری هەواڵگریی سپای سەلمانی سیستان و بەلوچستان، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تیرۆریستانەدا شەهید بوو.
سەردار موسەوی لە ماوەی خزمەتی لە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیدا خزمەتی بەنرخی لەپێناو بەرگریکردن لە شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامی، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی پارێزگاکە و خەڵکی ناوچەکە کردووە، و گروپە دژە شۆڕش و تیرۆریستەکان گورزی کوشندەیان لێ کەوتووەتەوە.
سهرچاوهیهکی ئاگادار ئهمڕۆ (شهممه) له وتووێژێکدا لهگهڵ ئاژانسی ههواڵی تهسنیم ڕایگهیاند که ھۆکاری شههیدکرانی جێگری فهیلهقی ههواڵگری سوپای سیستان و بهلوچستان کە قەناسە چی بووە و بە ئامانج تەقەی کردووە ، کوژراوه .