تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان تەوەری گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان

 ڕۆژی شەممە، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەبوو سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی ئابلۆقەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لە خواستی دۆحە کردەوە  بۆ رێککەوتنی  تاران و واشنتۆن لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنامەی ناڤۆکی و وتی: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ناڤۆکیی دادپەروەرانە سوودی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

دانوستانەکان کە تەرکیزیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئابلقۆقە چەوسێنەر و نایاساییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بە هۆی دەستپێشخەرییەکانی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە، پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دواخستنی لایەنەکانی رۆژئاوا بە تایبەت حکوومەتی "جۆ بایدن" بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارە نایاساییانە حکومەتی پێشووی ئەمریکا و بەردەوامبوونی هەڵمەتی فشاری زۆرینە بووەتە هۆی گومان لە جددیەتی ئەم وڵاتە بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام( رێککەوتنی ناڤۆکی)  و درێژکردنەوەی پرۆسەی دانوستان.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، پشتڕاستکردنەوەی هەڵگرتنی گەمارۆکان، وەرگرتنی دەستەبەر سەبارەت بە مانەوەی بەرجام و لابردنی ئیدیعا چاودێریەکانی ئاژانسی ئەتۆمیی وەک داواکاریی سەرەکی خۆی لە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکاندا خستووەتەڕوو و جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنیا گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی دوو قۆڵی کە لە بەرامبەر هەندێک سنووردارکردندا، قازانجی ئابووریی دیاری بۆ نەتەوەی ئێران ھەبێت ، بە لۆژیکیی دەزانێت و قەبوڵی دەکات.

سەرپەیڤ