تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 09:33 Asia/Tehran
  • ملیاردان دۆڵار لە پارە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران ئازاد کرا

میدیای سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران (نورنیوز) بڵاویکردەوە ملیاردان دۆلار لە سەرچاوە دراویە بلۆککراوەکان دراونەتەوە بە ئێران .

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، میدیای سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران نووسیویەتی لە کاتێکدا دانوستانەکانی هەڵگرتنی بایکۆتەکان بەهۆی دواخستنی لایەنەکانی ڕۆژاوا بەتایبەتی حکوومەتی "جۆ بایدن" بۆ قەرەبووی کردەوە نایاساییەکانی حکومەتی پێشووی ئەمریکا، بێ ئەنجام ماوە، پرسی ئازادکردنی زیندانیانی بیانی لە ئێران و لە هەمان کاتدا ئازادکردنی سەرچاوە داراییە  بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور چڕتر بووەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، دانوستانێکی چڕوپڕ بە نێوەندگیری یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە ئازاد کردنی بەندکراوانی ئێرانی و ئەمریکی لە یەک کاتدا بەڕێوەچوو، هەروەها خەریکە ملیاردان دۆلار لە سەرچاوەی دراوی بیانی بلۆککراوی ئێرانیش ئازاد دەکرێت .

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی شەممە باسی ئازادکردنی باقر و سیامک نەمازی کرد لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان ئێران و ئەمەریکا .

سەرپەیڤ