تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 22:35 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێران ھەوڵی ئەوە ئەدات حکومەتی ئینگلیس وڵامدەری ھەڵسوکەوتی میدیا فارسی زمانەکان بێت

 ئەندامێکی کۆمیسیۆنی دادوەریی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران باسی ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی یاسایی دەکات بۆ لێپرسینەوە لە حکومەتی بەریتانیا لە بەرامبەر هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی میدیا فارسی زمانەکان کە بنکەکانیان لەم وڵاتەدایە.

 

 حەسەن نەورۆزی، ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی و دادوەریی ئەنجومەنی ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند: ڕەشنووسی گەڵاڵەی یاسایی ئامادە دەکرێت بۆ لێپرسینەوە لە حکوومەتی بەریتانیا لە میوانداریکردنی ئەو میدیایانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکەن.

 ئەندامێکی کۆمیسیۆنی دادڤانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بڕیارە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگای ڕێوشوێنی یاسایی و دادڤانی بەدواداچوون بکات بۆ رۆڵی تێکدەرانەی میدیای فارسی زمان بۆ ئەوەی چیتر ئەو میدیایانە لە رووداوەکانی ناوخۆی ئێران خراپ بەکارنەھێنرێن  .

له ناڕه زایه تییه کانی ئه م دواییه ی هه ندێک له شاره کانی ئێراندا، میدیاکانی وه ک بی بی سی فارسی و ئێران ئینته رناشناڵ هه وڵیان دا به بڵاو کردنەوەی هه واڵی ساخته ، ئاژاوه کان له ناوخۆی ئێراندا تەشەنا پێ بدەن  .