کانونی دوھەم 30, 2023 15:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بەردەوام بوونی پاڵپشتیەکانی ئێران لە گەلی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆکی گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت لەسەر بەردەوام بوونی پاڵپشتیی ئێران لە گەلی فەلەستین.

حسێن  ئەمیرعەبدوڵاهیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوابەدوای دڕندەکاری ئەم ڕۆژانەی ڕژێمی زایۆنی لە کەمپی جنینی فەلەستین، لەمیانەی دوو پێوەندیی تەلوفونیی جیاجیای لەگەڵ "ئیسماعیل هەنییە"ی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و "زیاد نەخالە"ی بەڕێوەبەری گشتیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە لە قەڵاچۆکردنی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستینی بە تووندی ئیدانە کرد و پێی داگرت لە سەر بەردەوام بوونی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەلی فەلەستین.

"ئیسماعیل هەنییە"ی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لەو وتووێژە تەلەفونییەدا ڕێزو سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە پاڵپشتی و داکۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین.

"زیاد نەخالە"ی بەڕێوەبەری گشتیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش وتی: ئێمە شانازی دەکەین بە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و تاهەتایە بەرامبەر بە سووکایەتی کردنی ڕژێمی زایۆنی بە پیرۆزایتییە ئیسلامییەکان ڕادەوەستین.

کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جنین و جەنایەتی تازەی ئەم ڕژێمەی بە خۆوە بینی کە بە هۆیەوە دوازدە شاروومەندی فەلەستینی شەهید و لانیکەم بیست کەسیشیان بریندار بوون.