May 30, 2020 11:00 Asia/Tehran
  • وشداریی داوودوئوغڵوو لە بارەی سڕانەوەی پارتەکەی ئەردۆغان لەسەر گۆڕەپانی سیاسەت

سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا پێشبینی کرد ، پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە ی ئەم وڵاتە بەمزووانە لە سەر گۆڕەپانی سیاسەت دەسڕدرێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، ئەحمەد داوود ئوغڵوو بە رەخنەگرتن لە سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە گوتی ، پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بە دوای لە دەستدانی بنکەی کۆمەڵایەتیی و رووهێنان بە سەرەڕۆیی و هەروەها بە دوای بێ ئیعتبار کردنی تورکیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی  ، دەکەوێ و بەمزوانە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی دەسڕدرێتەوە .

 داوودئوغڵوو کە خۆی لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشە بووە ، وتیشی : لە داهاتوودا شتێک بە ناوی پارتی داد و گەشە نامێنێ .

 سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا گوتی ، ئەم وڵاتە روبەڕووی هەندێ کێشە بووە لە بواری ئازادیی و دادوەریی و تاوانکارن لە بەندیخانە ئازاد و رۆژنامە نووسان لە بەنددا ماون و هەژاریی لە تورکیا زیادی کردووە  .

سەرپەیڤ