May 31, 2020 07:28 Asia/Tehran
  • بانگەشەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا : بنکەکانی پەکەکە لە چیاکانی هەرەکول تێکشکێندران

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامێکدا لە تویتەر بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و هێزی تایبەتی جەندرمەی تورکیا دژی بنکەکانی پەکەکە لە کێوەکانی هەرەکول هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی سیرت و شڕناخ، بانگەشەی تێکشکاندنی ئەو بنکانەی کرد.

 

بە پێی راپۆرێکی ھەواڵدەریی ئەنەدۆڵۆ  سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخی تورکیا لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پۆلیس و جەندرمەی تورکیا دژی بنکەکانی پەکەکە لە کێوەکانی هەرەکول هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی سیرت و شڕناخ ڕایگەیاند: لە هێزی تایبەتی پۆلیس و جەندرمەی تورکیاوە لە کێوەکانی هەرەکول هەواڵ هاتووە. لە ئۆپراسیۆنێکدا کە ئەو هێزانە دژی پەکەکە لە کێوەکانی هەرەکول ئەنجامیان داوە، پێنج ئەندامی پەکەکە لەوانە فەرماندەی هەرەکول گیانی خۆی لەدەست داوە.

سۆیلۆ لە درێژەی ئەو پەیامە تویتەریەدا نووسی: پێشتریش لە ئۆپراسیۆنەکانی هێزە تایبەتەکانی تورکیا گرووپی چەمچە سەر بە پەکەکە تێکشکێندرابوون و ئێستا بنکەی هەرەکول تێکشکاوە.

شیاوی باسە تا ئێستا پەکەکە سەبارەت بە پشت ڕاست کردنەوە یان ڕەت کردنەوەی  بانگەشەی وەزیری ناوخۆی تورکیا هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە.