رێککەوتنی روسیا و تورکیا لەسەر کاروانی دوھەمی سیستمی S400
حوزهیران 08, 2020 22:00 Asia/Tehran
سەرۆکی رێکخراوی پیشە سازیی بەرگریی تورکیا رۆژی دوشەممە باسی رێککەوتنی بەرایی ئانکارا و مسکۆ ی کرد بۆ ناردنی وەجبەی دوھەمی سیستمی بەرگریی موشەکیی S400 ی روسیا بۆ تورکیا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیسماعیل دیمیر سەرۆکی رێکخراوی پیشە سازیی بەرگریی تورکیا گوتیشی : ئانکارا سەرباری وەرگرتنی سیستمی S400 ، پێشنیاری کڕینی سیستمی پاتریۆتی ئەمریکا و سیستمی یورۆ سامی فەڕەنسە - ئیتالیا ش پێوشوێن دەگرێ .
ئیبراھیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو گەیشتنی سیستمی دژە موشەکی S400 لە روسیاوە سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا درێژەی دەبێت .
مسکۆ و ئانکارا ساڵی 2017 گرێبەستی S400 یان ئیمزا کرد کە رووبەڕووی رەخنەی ئەمریکا بووەوە .