وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا سەردانی تورکیا دەکەن
وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا بۆ وتووێژ لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکەن
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی نۆڤێستی ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و سێرگی شایگۆ وەزیری بەرگریی روسیا ئەمڕۆ یەکشەممە بەرەو تورکیا دەچن تا سەبارەت بە کێشە ناوچەییەکان و بە تایبەت رەوشی سوریا و قەیرانی لیبیا لە گەڵ کاربەدەستانی ئانکارا وتووێژ بکەن .
ئەم سەردانەی لاڤرۆڤ و شایگۆ بۆ یەکەم جارە دوای وەستانێکی دوور و درێژ لە سەردانە دیپلۆماتیکیەکان بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا .
وەزارڕەتی دەرەوەی روسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، بە پێی رێککەوتنی ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی روسیا و تورکیا ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا ئەمڕۆ لە سەرووی شاندڕێکی باڵادا بەرەو تورکیا دەچن تا پرس و راوێژ لە بارەی بابەتە ناوچەییەکانی دڵخوازی دوو لایەن ئەنجام بدەن .
مەولوود چاووش ئوغڵوو و خلووسی ئاکار وەزیرانی دەرەوە بەرگریی تورکیاش لەم دانوستانانەدا کە لەئەستەموڵ دەبێ ، بەشداری دەکەن .
دانوستانی کاربەدەستانی ئانکارا و مسکۆ لە کاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا بە فەرمیی لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لە لیبی جێگیر لە ترابلۆس پشتیوانی دەکات .