حوزه‌یران 19, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا: «سەلاحەددین دەمیرتاش» زیاتر لە وادەی خۆی له زیندان دا ماوەتەوە

دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا سەرباری دان نانی بەوەدا کە «دەمیرتاش» زیاتر لە وادە لە زینداندا ڕاگیراوە، کەچی ھیچ ئاماژەیەکی بە ئازاد کرانی ناوبراو نەکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە بارەی پرسی ڕاگیرانی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە بەندیخانەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەمیرتاش لە وادەی خۆی زیاتر زیندانی کراوەو کەچی سەرباری ئەمەش ھیچ باسێکی ئازادکرانی ناوبراوی نەکردووە.

دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا رایگەیاندووە: بەسەرنجدانی ئەوەی کە «سەلاحەددین دەمیرتاش» زیاتر لەماوەی خۆی لە بەندیخانەدا ڕاگیراوە ، ئەمە وا دەگەیەنێ کە پێشێلکاری لە ڕەچاوکردنی ماددەی ١٩ی یاسای بنەڕەتیی تورکیا ئەنجامی گرتووەو ھەربۆیە پێویستە قەرەبوو بکرێتەوە.

دادگاکە بڕیاری ئەوەی دەرکردووە کە «سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەبێ بە ٥٠ هەزار لیرەی تورکی لە لایەن حکومەتەوە قەرەبوو بکرێتەوە.

وەک دیارە لە بڕیارەکەی دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیادا بەس ئاماژە بە قەرەبوو کردنەوە دراوەو ھیچ باسێکی داخوازیی پارێزەرانی «دەمیرتاش» لە بارەی ئازاد کردنی ناوبراوی تیادا نییە.

سەرپەیڤ