حوزه‌یران 30, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیادا

سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتەدا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، وەزارەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم ئۆپراسیۆنە دوێنێ لە پارێزگای وان لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە دژی مۆڵگەکانی پەکەکە دەستی پێ کردووەو ھەرواش بەردەوامە. 

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

 

 

سەرپەیڤ