ته‌مووز 02, 2020 03:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «عەبدوڵڵا گوێل» لە کرداری سەرەڕۆیانەی سەرۆک کۆماری تورکیا

«عەبدوڵڵا گوێل» ھاوڕێی دێرینی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» گرتووەو هۆشداریی داوە کە لە دۆخی ئێستادا تورکیا ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسیی دەبێتەوە.

«عەبدوڵڵا گوێل» ئەردۆغانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە کە بە میتۆدی پیلانگێڕییەکان و هەموارکردنەوەی چەندجارەی دەستور و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەوڵەت بەڕێوەدەبات.

ناوبراو لە شێوازی بەرێوەبردنی کاروباری دەوڵەتی تورکیا ڕەخنەشی لە پارتی دادو گەشە گرتووەو ڕایگەیاندووە:ئەوپارتە لە ئێستادا بووەتە گەورەترین مەترسی بۆسەر خودی دەوڵەت، ھۆکارەکەشی بۆ کەڵەکەبوونی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان وپاشەکشەی ئابووری و بەردەوامیی  دابەزینی  پارەی تورکیا دەگەڕێتەوە

گوێل جەختی له مەترسیدار بوونی پاشەکشەی ‌تورکیا لە ھەمبەر ئازادیی ڕادەربڕین کردەوەو ھۆی ئەو بابەتەشی بۆ کردار و ڕەفتارە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی تورکیا دژ بە بەرهەڵستکار و ڕۆژنامەنووسان گەڕاندەوە.

چاودێران پێیان وایە قسەکردن و لێدوانی گوێل لە ھەل و مەرجی ئێستادا‌ نیشانەی  ڕێکخستنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنە بۆ دزایەتی کردنی ئەردۆغان.