ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نیگەرانیی خۆی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ڕاگەیاند
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگە‌یاند: نیگەرانین لە ھێرشەکانی تورکیا لە عێراق.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگە‌یاند: نیگەرانین لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق، بەڵام بەفەرمی لەلایەن عێراقەوە داوامان لێنەکراوە ھەتا کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنەکە بۆ ئەو بابەتە تەرخان بکەین.
«کریستۆڤ هیوکسن» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگه‌یاند، پێویسته عێراق و تورکیا به‌شێوه‌ی سیاسیانه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن نه‌ک له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه.
«هیوکسن» جەختیشی کردووە کە، ھەا ئێستا عێراق به‌فه‌رمی داوای نه‌کردووه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان بکرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستانیشی به بیانوی لێدانی په‌که‌که به جێگه‌ی نیگه‌رانیی وه‌سف کرد.