دابەزینی توندی نرخی لیری تورکیا
تهمووز 04, 2020 16:38 Asia/Tehran
نرخی لیری تورکیا گەیشتە نزمترین ڕادەی خۆی لە نیوەکانی مانگی مای ڕابردوو .
بە گوێڕەی ڕاپۆڕتی تەلەفیزیونی ئەلحەدەس ، وشداری دامەزراوەی نێونەتەوەیی فیچ سەبارەت بە زۆر بوونی ڕیسکی سەرمایەنانەوەی بیانی لە تورکیا بووە هۆی دابەزینی بایخی دراڤی نیشتمانیی ئەو وڵاتە .
بایخی لیری تورکیا بە دوای ئەو وشداریەی دامەزراوەی فیچ گەیشتە کەمترین ئاست لە نێوەڕاستەکانی مانگی ئایارەوە تا ئێستا .
ئەم ئەنستیتۆیە هەروەها ئاماژەی کردە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا .
لە مانگی ژوئەنی ڕابردوو ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ 12 و نیو لە سەد زیادی کرد . نرخی هەر دۆلاری ئەمریکا لە مانگی مای ڕابردوو گەیشتبووە شەش پوینت 88لەسەدی لیرەی تورکیا .