ته‌مووز 09, 2020 11:44 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا: تەقینەوەکەی گرێ سپی کاری پەکەکە بووە

تەقینەوەکەی گرێ سپی کوژرانی شەش کەس و بریندار بوونی یانزە کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوەو وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیاش پارتی کرێکارانی کوردستان بە ھۆکاری ئەو تەقینەوەیە دەزانێت.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلی وەک ھۆکاری تەقاندنەوەکەی گرێ سپی  لە باکووری پارێزگای ڕەققەی سووریا ناساند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چوار کەس لەوانەی لە تەقینەوەکەدا بریندار بوونە لە دۆخێکی شپرزەدان و گوێراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تورکیا.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا جەختی کردووە: خەباتی دژی تیرۆریزم لە باکووری سووریا لێبڕاوانە دەبێت و ماوەی چالاکی نواندن بە تاقمە ترۆریستییەکانی ١ەکەکەو یەپەگە لە باکووری سووریا نادەین.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووەو دەستەیەک لە لەشکریانی خۆی تیادا مۆڵ داون کە ئەمەش ناڕەزامەندیی دەوڵەتی سووریاو جەماوەری ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ