پەکەکە : له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا 100 لەشکەریی تورکیا لە حەفتانین کوژراون
ته‌مووز 11, 2020 15:28 Asia/Tehran
پەکەکە دەڵێ : له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادانه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له حه‌فتانین زیاتر له ١٠٠ سه‌رباز کوژراون و ده‌ڵێت:" سوپاکه‌ى تورکیا له حه‌فتانین له زه‌لکاودا چه‌قیووه".
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) هێزەکانی هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کى شه‌رو پێکدادان له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا زیاتر له 100 سه‌ربازیان کوشتتووه.
دوێنێ هه‌ینى، سوپاى تورکیا له‌رێگه‌ى شه‌ش هه‌لیکۆپته‌ره‌وه هێزێکى کۆماندۆى له ده‌وروبه‌رى حه‌فتانین دابه‌زاندووه به‌پێى میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ماوه‌ى 5 رۆژدا ١٠٠ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون، ئه‌وه‌ش به نیشانه‌ى شکستى سوپاى تورکیا وه‌سف کردووه که" له زه‌لکاودا له حه‌فتانین چه‌قیووه".