ته‌مووز 11, 2020 17:10 Asia/Tehran
  • قوربانی و 1 هەزار و 3 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 23 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

 

 ڕۆژی هەینی 10ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ  1 هەزار و 3 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 209 هەزار و 41 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 22 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و  304 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە بەراورد لەگەڵ ژمارەی ئەوانە لە نەخۆشخانە دەخوێندرێن لە ڕۆژێکدا نیشان دەدات کە ئاستی تووشبوون لە کۆرۆنا ڕووی لە دابەزینە.

سەرپەیڤ