ھەپەگە: کوشتنى ٣١ لەشکەریی تورکیا لە حەفتانین
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین گورزی گەورەیان لە سوپای تورکیا داوەو بەدەیان لەشکەریی ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
لەراگەیەنراوەکەدا هەپەگە رایگەیاندوە ، رۆژى ١١ی تەمووز سوپای تورکیا هەوڵیداوە لە دەڤەری بەکتۆریا پێشڕەوی بکات. هێزەکانیان چاودێری یەکینەکانی دوژمنیان کرد و ڕیزە چالاکیان ئەنجامدا لە چالاکیەکاندا ٧ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هێزەکانیان سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە دەڤەری گردی کارتال ١٦ سەربازی تورکیایان کوشت و پێنج سەربازیش بریندار بوون.
هەروەها لە ١٢ى ئەم مانگە ھێزەکانى هەپەگە لە دۆلی بزنا و گردی دیرەنەوە هێرشیان کردوەتە سەر سوپاى تورکیاو لە چالایەکدا ٣ سەرباز کوژراون و هاوکات هێرشێکى دیکەیان کردوەتە سەر سەربازانى تورکیا و پێنج سەربازى دیکەیان کوشتووە.
لەبەرامبەردا هەپەگە ئاماژەى بە کوژرانی ژمارەیەک لە ھێزەکانیان کردووە کە دوو کەس لە ھێزەکانیان بەهۆى بۆردومانى فرۆکەکانى تورکیاوە کوژراون .